ته‌ندروستی -
له‌و پرسیارانه‌ی ڕۆژانه ده‌کرێن و وه‌ڵامه‌که‌یان زۆر قورسه بریتین له‌وه‌ی، ئایا بۆچێشت لێنان چی به‌کارێت، ڕۆنی ئاژه‌ڵ یان که‌ره‌ی ڕووه‌کی یان زه‌یتی ڕووه‌کی ، کامیان ده‌مان پارێزێت له نه‌خۆشی ، کام جۆری زه‌یتی ڕووه‌کی باشتره له وانی دیكه؟دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ناڕوونی ئه‌م پرسیاره له‌وه‌وه دێت که سه‌رچاوه و شوێن و شێوازی دروستکردن و پێکهاتووه‌کانی ناو ڕۆن و زه‌یت به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه ڕوون نین و نیشانه‌ی پرسیاریان له سه‌ره.
باشترین جۆره‌کانی زه‌یت و ڕۆن بۆ چێشت لێنان بریتین له :
1- زه‌یتی ڕووه‌کی باشتره له ڕووی زانستی یه‌وه به مه‌رجێک تا بتوانرێت بڕی که‌می له به‌کار بێت.
2- باشترین جۆری زه‌یتی ڕووه‌کی بریتین له زه‌یتی گوێزی هیندی، زه‌یتی گه‌نمه‌شامی ، زه‌یتی کانولا ، زه‌یتی زه‌یتوونی ئه‌سڵی ( بۆ سوورکردنه‌وه به‌کارنایه‌ت چونکه پێویسته له سه‌ر ئاگرێکی کز و پله‌ی گه‌رمی که‌م به‌کار بهێنرێت، به گه‌رمی زۆر تێک ده‌چێت ) ، زه‌یتی که‌تان.
3- که‌ره‌ی ڕووه‌کی یان ڕۆنی ڕووه‌کی زۆر زیان به‌خشه.
4- که‌ره‌ی خۆماڵی زۆر باشه به مه‌رجێک ئاژه‌ڵه‌که به گژوگیا و ئالیکی سروشتی به‌خێوکرابێت نه‌وه‌ک به عه‌له‌ڤی دروستکراو و هۆرمۆن و ئه‌نتی باێوتێک و پاشماوه‌ی خۆراکی مرۆڤه‌کان و پێویسته تا بتوانرێت بڕی که‌می له به‌کار بێت.
5- زه‌یتی گوڵه به‌ڕۆژه که‌م جۆری هه‌یه باش بێت و زۆربه‌ی خراپه چونکه ڕێژه‌ی( ئۆمێگا ــ6 ) بۆ ( ئۆمێگا ــ3 ) زۆر به‌رزه و چه‌ند جارێک ده‌پاڵورێته‌وه بەڵام ئەگەر نەپاڵیورێتەوە بە زەیتێکی گونجاو دادەنرێت.
6- زه‌یتی کانولا، ئه‌سڵیه‌که‌ی زۆر باشه به‌ڵام ترسی ئه‌وه‌ی که ڕووه‌که‌که ده‌ستکاری جینه‌کانی کراوه هه‌میشه گومانی ئه‌وه‌ی له داهاتوو دا مه‌ترسی دروست بکات بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ به‌ڵام نه‌سلمێنراوه به به‌ڵگه‌وه و هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن گوایه هایدرۆجینی تێکه‌ڵ ده‌کرێت و ڕێژه‌ی( ئۆمێگا ــ6 ) بۆ ( ئۆمێگا ــ 3) زۆر به‌رزه و چه‌ند جارێک ده‌پاڵورێته‌وه.
7- زه‌یتی سۆیا باشتره زۆر که‌م به‌کار بێت یان هه‌ر به‌کار نه‌هێنرێت چونکه ڕێژه‌ی( ئۆمێگا ــ 6) بۆ ( ئۆمێگا ــ 3) به‌رزه و چه‌ند جارێک ده‌پاڵورێته‌وه.
دوا ڕێنمیایی ئه‌وه‌یه تا بتوانرێت بۆ چێشت لێنان بڕی که‌م زه‌یت به‌کار بێت و له یه‌ک جار زیاتر بۆ سوورکردنه‌وه به‌کار نه‌یه‌ت و پێش به‌کارهێنانی سه‌یری مێژووی به‌سه‌ر چوونی بکه‌ین.
له كۆتای بابته‌كه‌یدا دكتۆر كامه‌ران ده‌ڵێت" باو باپیرانمان بۆیه له‌ش ساغ بوون و دوور بوون له نه‌خۆشی نه‌وه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ره و به‌زو دوگ و ڕۆنی خۆماڵیان به‌کارهێناوه به‌ڵکو له به‌ر کۆمه‌ڵێک هۆکاری تر :
1- زوو خه‌وتن و زوو هه‌ستان .
2- به‌پێ ڕۆیشتوون و زۆربه‌ی ئیش و کاریان به ده‌ستی خۆیان کردووه و پێویستی به به‌کارهێنانی ماسولکه‌کانی له‌ش هه‌بووه نه‌وه‌ک ئامێر و ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م که مرۆڤی ته‌مه‌ڵ کردووه .
3-زۆر چوونه‌ته به‌ر هه‌تاو و ژه‌مه‌کانیان له کاتی خۆی خواردووه .
4- ئاووهه‌وا و ژێنگه پاک بووه و وه‌رزیشیان زۆر کردووه .
5- شیرینی دروستکراویان نه‌خواردووه ( یان زۆر که‌میان لێخواردووه ) و خواردنیان کوڵاو یان بر‌ژاو بووه به زۆری.