ته‌ندروستی -
جه‌سته‌ی مرۆڤ شه‌وان له کاتی نووستن نزیکه‌ی ( ۳۰۰ ـ٤۰۰ کالۆری ) وزه ده‌سوتێنێت که یه‌کسانه به‌و وزه‌ی که له كاتژمێرێك له ڕاکردن ده‌یسوتێنێت، دكتۆر كامه‌ران ڕه‌سول پزیشكی پسپۆڕی خۆراك حه‌وت چالاكی شه‌وانه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردۆته‌وه كه یارمه‌تی سوتاندنی چه‌وری زیادده‌ی له‌ش ده‌ده‌ن.
بۆ زیاتر سووتانی چه‌وری له کاتی خه‌وتن و دابه‌زاندنی کێش و خۆپاراستن له قه‌ڵه‌وی، ئه‌م حه‌وت ڕفتاره ئه‌نجام بده :
1- نووستن له شوێنی سارد و فێنک : پله‌ی گه‌رمی شوێنه‌که ( ۱۸ ) سه‌دی بێت .
2- به‌کارنه‌هێنانی موبایڵ و لابتۆب و ئامێری ئهلکتروتنی پێش نووستن : دوو كاتژمێر پێش نوستن باشتره به‌کار نه‌هێنرێت.
3- نووستن و هه‌ستان له خه‌و به‌یانیان له هه‌مان کات دا : هه‌وڵ بده شه‌وانه له هه‌مان کات دا بخه‌ویت.
4- خواردنه‌وه‌ی یه‌ک په‌رداخ شه‌ربه‌تی ترێی فرێش یه‌ک كاتژمێر پێش نووستن.
5- خواردنی بڕێکی که‌م له پڕۆتین دوو كاتژمێر پێش نووستن وه‌ک یه‌ک قاپ ماست یان یه‌ک په‌نیری که‌م چه‌وری یان پیاڵه که‌ره‌ی فستقی سوودانی یان پیاڵه بادام .
6- خواردنه‌وه‌ی یه‌ک کووپ چای گژوگیای سروشتی : وه‌ک چای گوڵه مێخه‌ک یان نه‌عنا یان گوڵه به‌یبوون .
7- ئه‌نجام دانی وه‌رزشی به‌رگری وه‌ک یاری ئاسن شه‌وانه، به‌ڵام هه‌موو وه‌رزشێک باشه .