پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان له شاری هه‌ولێر پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی كوردستانی بۆ ئاستیی لاوان ده‌ست پێكردوو یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ش به شێوه‌ی تیم به‌شداری ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی بۆ ئاستی كوڕان كردووه و له ڕكابه‌رییه‌كانی یارییه جۆراو جۆره‌كان و بۆ یاری سێ كیلۆمه‌تر مه‌شی - ڕۆشتن - ئه‌حمه‌د وریا یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد به كاتى 15,52 د ، كه ژماره كۆنه‌كه به ناوی عه‌لی شێركۆ بوو له یانه‌ی خانه‌قین به كاتی 17,29 د.
هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی كوڕان چاو‌دێر كامه‌ران له یاری هه‌ڵدانی قورسایی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناو دانیار معروف له یاری 100 م و 400 م پله‌كانی دووه‌می مسۆگه‌ر كرد .
هه‌روه‌ك بریا جه‌مال له یاری سێ باز دووه‌می پاڵه‌وانیێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا و دووباره چاو‌دێر كامه‌ران له یاری هه‌ڵدانی دێسك پله‌ی یه‌كه‌می له ده‌ست نه‌دا .