پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتیه‌كانی دا ، یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق به هاوكاری لقی یه‌كێتییه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی لاوانی عێراق له‌سه‌ر ئاستی تاك ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه له به‌رواری 14 تا 18 / 8 / 2019 به‌رده‌وام بێت و تێیداو چوار یاریزانی لاوی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شداری ده‌كه‌ن .
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، چوار یاریزانی لاوی تیپه‌كه‌مان به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ده‌كات كه له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت و مه‌به‌ستیش له ئه‌نجامی دانی پاڵه‌وانێتیه‌كه دیاری كردنی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق ده‌بێت .
ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ریه‌ك له یاریزانانی تیپی لاوان ( شكار حامید ، ڕێباز ناسڕ ، ئه‌حمه‌د جه‌زا و سان ته‌ها ) به‌شداری ده‌كه‌ن له یاریه‌كانی دا‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی به‌رچاویشیان لێده‌كه‌ین .