پێشمه‌رگه سپۆرت -
رۆژنامه‌یه‌كی ئیتاڵی جه‌ختده‌كاته‌وه كه یانه‌ی ئینته‌رمیلان ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستێكی ئاڵوگۆركاری گرنگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی یۆڤانتۆس ئه‌نجام بدات .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامەی لا ریپوبلیکای ئیتالی باس له‌وه ده‌كات كه یانه‌ی ئینتەرمیلان بۆ گواستنەوەی پاولۆ دیبالا هاتووەتە سەرهێل و دەیەوێت سوود لە ویستی یوڤێنتوس وەربگرێت كه ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ماورۆ ئیكاردی ئه‌جه‌نتینی ده‌كات .
رۆژنامەکە لە راپۆرتەکەیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دیبالا رۆڵی کاریگەریی دەبێت بۆ بڕیاردان لەبارەی داهاتووی خۆی، ئینتەرمیلانیش بیر لەوە دەکاتەوە ئەو یاریزانە بە ماورۆ ئیکاردی بگۆڕێتەوە کە یوڤێنتوس داوای دەکات، بەمەش پێدەچێت هەردوولا بگەنە رێککەوتن.
له ماوه‌ی رابردووش‌دا كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاره‌زووی خۆی بۆ هاتنی ئیكاردی بۆ یانه‌كه‌یان نیشانداوه .