پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی نزیكه له به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی لوكاس فاسكێزی ئیسپانی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید .
فێرناندۆ بۆرگوسی رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه داهاتووی فاسكێز له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید نادیاره وگرێبه‌ستی یانه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌ستێره وای كردووه كه هێنده‌ی تر دۆخی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا بكه‌وێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ وه‌رزی داهاتوو .
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ده‌ڵێت له ئێستادا یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌سه‌ر خه‌ته تا ئه‌وه‌ی فاسكێز بگوازێته‌وه ریزه‌كانی و له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا به فه‌رمی هه‌وڵی گرێبه‌ستكردن ده‌دات له‌گه‌ڵیدا .