رۆژی جیهانیی رۆژنامەنووسانی وەرزشی


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

زاگرۆس نانەكەلی - 

وەك چۆن هەموو بوارەكانی ژیان، یان هەموو چین و توێژەكان، رۆژێكی تایبەت بەخۆیان هەیە و لەم رۆژەشدا كەزۆرجاران وەك جەژن ناوزەدی دەكەن، رۆژنامەنووسانی وەرزشیش رۆژێكی تایبەت بەخۆیان هەیە و بەچەندین چالاكی و بەستنی سیمینار و كۆڕوكۆبوونەوە و خول و وۆرك شۆپ، ئەو رۆژە یان ئەو جەژنەیان بەرز و پیرۆز رادەگرن.

ئەو رۆژەش ساڵانە دەكەوێتە نێو مانگی تەممووزەوە، بەدیاریكراوی لەڕۆژی دووی تەممووزی 2/7هەموو ساڵێك، (رۆژی جیهانیی رۆژنامەنووسانی وەرزشی-World Sports Journalists Day) دەكرێتەوە.

بەمبۆنەیەوە رێكخراوی (كۆمەڵەی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانی وەرزشی- International Sports Press Association) ناسراو بە (ئیپس-AIPS) و یەكێتی و كۆمەڵە و لیژنەكانی وڵاتانی ئەندامی سەر بەم رێكخراوە كە ژمارەیان (156) وڵات و دوورگە و ناوچەیە، ساڵانە دەیان چالاكی جۆراجۆر بەڕێوەدەبەن.

چۆن رۆژەكەیان دیاریكردووە؟ 

بیرۆكەی دیاریكردنی رۆژی (2/7)، وەك رۆژی جیهانی رۆژنامەنووسانی وەرزشی بۆ وادەی بەستنی یەكەم كۆنگرەی دامەزراندنی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانی وەرزشی (ئیپس-Aips) دەگەڕێتەوە كەڕۆژانی (1تا3/7/1924) لەشاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەستراوە، دامەزراندنی رێكخراوەكەش لەبارەگای یانەی سپۆرتینگ-ی فەڕەنسا، هاوكات بوو لەگەڵ بەڕێوەچوونی خولی یارییە ئۆڵۆمپییەكانی هاوینەی ساڵی (1924) كە لەشاری پاریس بەڕێوەچووە، رۆژی (2/7/1994) لە یادی (70) ساڵەی دامەزراندنی ئیپسدا، رۆژی بڕیاردان لەسەر دامەزراندنی رێكخراوی (ئیپس-AIPS) كەڕۆژی (2/7) بووە،  وەك (رۆژی جیهانی رۆژنامەنووسانی وەرزشی) دیاریكراوە و مانگی تەممووزی (2015) رۆژی جیهانی رۆژنامەنووسانی وەرزشی) پێینایە 21 ساڵ تەمەن (1994-2015).


PM:02:58:01/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 2253 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌