پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی سیتی سینه‌ما یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی پله نایابی یانه‌كانی كوردستان به‌به‌شداری 14 یانه ده‌ستی پێكردوو تێیداو دوایی ئه‌نجام دانی دوو یاری تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی دوو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .
له یه‌كه‌م یاری خۆیدا شه‌تڕه‌نج زانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر شه‌تڕه‌نج زانانی نیشتیمان یاریان كردوو توانیان به ئه‌نجامی 3-1 یاری بردنه‌وه مسۆگه‌ر بكه‌ن .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاریی خۆشیاندا و دوایی ئه‌نجام دانی یاریه‌كی به‌هێز دووباره سه‌ركه‌وتن بۆ یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوو دوایی بردنه‌وه‌یان به ئه‌نجامی 3-1 یاری له‌به‌رامبه‌ر تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی شێروانه .