پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆماركرد و گه‌یشته قۆناغی چاره‌كی كۆتایی پا ش ئه‌وه‌ی به پێنج گۆڵی بێ وه‌ڵام له پیرۆی برده‌وه .
له سێیه‌م یاری خۆیدا له پاڵه‌وانێتی كوپا ئه‌مریكا له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا وله یاریگای ئه‌رینا كۆرنسیانز هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل رووبه‌رووی پیرۆ بوه‌وه .یارییه‌كه به پێنج گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌سودی به‌رازیل كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی به‌رازیل هه‌ریه‌كه له كاسمیرۆ وفێرمینهۆ وئیڤه‌رتۆن وئهلڤێس وویلیان تۆماریان كرد .
پاش ئه‌م بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی به‌ڕازیل بووه حه‌وت خاڵ وه‌كو یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وت .
هه‌ر له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا ڤه‌نزوێلا به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له بۆلیڤیای برده‌وه‌و ئه‌ویش وه‌كو دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گه‌یشته قۆناغی داهاتوو .