پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامی پێده‌كات و یاریزانێكی ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوانیش ده‌باته ڕیزی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی .
شاڕۆژ سه‌لاَحی یاریزانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و له دایك بووی ساڵی 2003 دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له یاریه‌كانی دا وه‌ك یاریزانێكی نوێ بانگێشتی تیپی پێشكه‌وتوانی یانه كراوه.
له‌و باره‌یه‌وه هه‌ردی ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت دواو ووتی ، چه‌ندین یاریزانی به‌هره‌مه‌ندمان پێگه‌یاندووه كه بۆ داهاتووی پێشكه‌وتوانی یانه‌كه‌مان بناغه‌ی یاری تۆپی سه‌رمێز ده‌بن .
هه‌روه‌ك ووتیشی شاڕۆژ یه‌كێكه له‌و یاریزانانه و داهاتوویه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕوانی ده‌كات و هیوایی سه‌ركه‌وتنیشی بۆ ده‌خوازین .
بڕیاره له به‌رواری 2 تا 5 / 5 / 2019 پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق له شاری به‌غداد ئه‌نجام بدرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری كردووه و به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی ده‌كات .