پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌وه‌ی توانی به 34 خاڵ و به پله‌ی دووه‌م بگاته قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوا یه‌كه‌ی مه‌شقی له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌كه‌ی ئه‌نجام دا‌و ده‌چێته شاری به‌غداد بۆ به‌شداری له یارییه به‌هێزه‌كانی دوا قۆناغی خوله‌كه .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 29 نیسانی 2019 و به ئاماده‌بوونی ته‌واوی ستافی مه‌شقی و یاریزانان ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوا یه‌كه‌ی مه‌شقی له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام دا ، ئه‌مه‌و بڕیاره ڕۆژی سێ شه‌ممه 30 نیسانی 2019 شاندی تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه بگاته شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عب یه‌كه مه‌شقیه‌كه‌ی بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین ئه‌نجام بدات .
هه‌روه‌ك بڕیاره یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین له به‌رواری 2 مانگی ئایار و له نێو هۆڵی داخراوی شه‌عب له شاری به‌غداد و به شێوه‌ی خول و به یه‌ك قۆناغ ئه‌نجام بدرێت كه تێیدا تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( شوڕته به 37 خاڵ و پێشمه‌رگه و غازی به‌سره به 34 خاڵ و قوه جه‌ویه‌ش به 17 ) خاڵ بۆ نازناوه‌كه‌ی ده‌جه‌نگن .