ته‌ندروستی -
هه‌ڵسوکه‌وته ناته ندروسته‌کان له کاتی به‌ڕۆژوو بوون، ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان چه‌ندین سوود و بایه‌خی گرنگی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ڵام جێگه‌ی داخه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوود کۆمه‌ڵێک خوو و هه‌ڵس وکه‌وت و بۆچوونی هه‌ڵه له ناو زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی بڵاو بۆته‌وه که ده‌رئه‌نجامی خراپی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ،دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به چه‌ند خاڵێك باوترین هه‌ڵه باوه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان باس ده‌كات.
گرنگترین هه‌ڵه باوه‌کانی خواردن له مانگی ڕه‌مه‌زان :
1- هه‌ڵه‌کانی ژه‌می پارشێو:
- پارشێو نه‌کردن، پارشێو ژه‌مێکی گرنگه و نابێت پشتگوێ بکرێت و و چه‌ند بتوانرێت، دره‌نگتر بخورێت پێش بانگی به‌یانی.
- خواردنی بڕێکی زۆر خۆراک به تایبه‌ت خۆراکی چه‌ور و شیرینی و سوێر .
- خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر ئاو و شله‌مه‌نی به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی تینووت نه‌بێت له رۆژه‌که‌دا .
2- هه‌ڵه‌کانی کاتی به‌ربانگ:
- خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گیراوه و خواردنی شیرینی وه‌ک لوقمه‌قازی و شیرینیه‌کانی تر.
- خواردنی بڕێکی زۆر خۆراک به تایبه‌ت خۆراکی چه‌ور له ماوه‌یه‌کی که‌م و به په‌له.
- پاڵ که‌وتن پاش به‌ربانگ کردنه‌وه .
- نه‌خواردنی زه‌ڵاته و سه‌وزه و شۆربا له سه‌ره‌تای به‌ربانگکردنه‌وه.
- خواردنی برنج وشله ( به تایبه‌ت برنج سپی ) ڕۆژانه .
3- نه‌خواردنی میوه به بڕی پێویست له نێوان به‌ربانگ و پارشێو .
4- خواردن به دیار ته‌له‌فزێونه‌وه .
5- نه‌جوڵان وسستی ووه‌رزش نه‌کردن پاش ڕۆژوو شکاندن، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی وه‌رزشی قورس و بۆ ماوه‌ی دوور و درێژ له‌کاتی به‌ڕژوو بوون دا .
6- شه‌ونخوونی و به‌خه‌به‌ربوون له به‌ربانگه‌وه تا پارشێو و خه‌وتن به‌رۆژ.
7- خواردنی شیرینی ڕاسته‌وخۆ دوای به‌ربانگ، پێویسته دوای دوو كاتژمێر بێت و هه‌فته‌ی ( ۱ ــ ۲ ) جار زیاتر نه‌خورێت.
8- خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر چا و قاوه و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی کافینیان تێدایه .
9- خواردنی بڕی زۆر له ترشیات و خواردنێ به‌هاراتی زۆر تیا بێت .