پاڵه‌وانێتی‌ تۆپی‌ ده‌ستی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕۆژی‌ یەکشەممە 28 نیسانی‌ 2019 و لە ھۆڵی کۆنگرەکانی یانەی ھەولێر کۆبوونەوەی ھونەری بۆ خولی کراوی تۆپی دەستی کوردستان لەسەر ئاستی کوران ئەنجامدرا.

له‌م خوله‌ كه‌ 15 یانه‌ به‌شداری‌ ده‌كات یانه‌كانی‌ دابه‌شی‌ سه‌ر دوو گروپ كران و هه‌روه‌ك 8 یانه‌ی‌ له‌ ڕیزی‌ یانه‌ نایابه‌كانی‌ كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌ و 7 یانه‌شی‌ ده‌بنه‌ پله‌ یه‌كی‌ كوردستان .

سه‌باره‌ت به‌ شێوازی‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ یاریه‌كانی‌ خوله‌كه‌ و واده‌ی‌ ده‌ست پێكی‌ بێجان ئیبراھیم سەرۆکی یەکێتی تۆپی دەستی کوردستان لە لێدوانیکیدا گوتی: بۆ ئەم وەرزە بریارماندا خولەکە کراوە بێت بۆ ئەوەی یانەکان بەسەر ئاستی‌ پله‌ نایاب و پلە یەک دابەشبکرێت لە وەرزی داھاتوو.

هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ بۆ ئەم وەرزە (١٥) یانە بەشداری دەکات (٨) یانە دەبێتە نایاب بۆ وەرزی داھاتوو و (٧) یانە دەبێتە پلە یەک.

جێگەی باسە یانە بەشداربووەکان بەسەر دوو کۆمەڵە دابەشکران بەمشێوەیە:

کۆمەڵەی یەکەم: ھەولێر، کیوان، سێمێڵ، سۆران، رەواندوز، بەردەرەش، تەق تەق، مەخمور.
یارییەکانی ئەم کۆمەڵەیە لە رۆژی (٢٢-٦) لە ھۆڵی داخراوی شەھید فرانسۆ ھەریری ئەنجام دەدرێت.

کۆمەڵەی دووەم: سلێمانی، سەورە، سۆلاڤ، رزگاری، کۆیە، سەرچنار، قەڵادزێ.
یارییەکانی ئەم کۆمەڵەیە لە رۆژی (٢٩-٦) لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت.



PM:05:06:28/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 1782 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌