پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره له به‌رواری 1 و 2 ی ئایاری 2019 و له نێو هۆڵی نیشان شكێنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی نیشان شكێنانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت .
پاڵه‌وانێتیه‌كه له نێو هۆڵی نیشان شكێنی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌بێت و هه‌روه‌ك تیپی نیشان شكێنی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاسته‌كاتی كوڕانی پێشكه‌وتوان به‌شداری ده‌كات .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌شیان شۆڕش ئیسماعیل كارگێڕی تیپی نیشان شكێنی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیپه‌كه‌مان هه‌فتانه شه‌ش یه‌كه‌ی مه‌شقی ئه‌نجام ده‌دات و ئاماده‌ی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ین كه یه‌كێتی نیشان شكێنی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات .
شۆڕش ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بۆ ئه‌نجام له‌سه‌ر هه‌ردوو جۆری یاریه‌كانی تفه‌نگ و ده‌مانچه به‌شداری ده‌كه‌ن و هیواداریشن بتوانین ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ده‌مانه‌وێت به‌ده‌ستی بهێنین .