هه‌ندێك له‌هۆكاره‌كانی‌ ئازاری‌ گه‌ده‌


 
ته‌ندروستی‌ - 

بەشێوەیەکی گشتی هەندێک نەخۆشی ئازاری گەدە دەدەن و کەسی تووشبوو بێزاردەکەن، بەڵام پێویستە خودی خۆت ئاگاداری خۆت بیت و سیستمێکی تەندروست پەیڕەوبکەیت تاوه‌كو چارەسەر بێت.

ئەمجۆرە نەخۆشیانە هۆكارن بۆ دروستبوونی‌ ئازاری‌ گەدە:

1- خراپی کرداری هەرس، باشترە بەشێوەیەکی زۆر ئارام و لەسەرخۆ نانبخۆیت و خۆت بەدوربگریت لەخواردنی خێرا.
2- هەڵئاوسان، ئەو کەسانەی زوو زوو توشی ئەم حاڵەتە دەبن، زۆر گرنگە ئاگاداری هەڵبژاردنی جۆری خواردنەکانیانبن و رێژەی چەوری کەمبکەنەوە.
3- ترشانی گەدە، رەنگە زۆر توشی ئەم گرفتەببیت و ئازارت بدات، بەڵام دەبێت خۆت بەدوربگریت لەزۆر خواردنی ترشی، یان بڕی کەم هەڵبژێریت و رێگانەدەیت سەرمات بێت.
4- سوڕی مانگانە، دەتوانیت بەدانانی جەوەنەی گەرم لەنزیک سکتەوە چارەسەری بکەیت. 



PM:02:20:28/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 1748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌