پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی شه‌ممه 27/4/2019 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كرد و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی ده‌ركرد:
1- نووسراوی یانه‌ی كه‌یوان به ژماره 38 له رێكه‌وتی 25/4/2019 كه تایبه‌ته به ئاماده‌نه‌بوونی یانه‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور له خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان، بڕیاردرا به: (ئه‌گه‌ر هاتوو له یارییه‌كه ئاماده نه‌بن به پێی رێنماییه‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌مان هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به بڕی 2000000 دوو ملیۆن دیناریش غه‌رامه ده‌كرێن).
2- له‌سه‌ر پێشنیاری لێژنه‌ی ناوبژیوانانی كوردستان، بڕیاردرا به راگرتنی ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست (عه‌لی ئه‌كبه‌ر) تا كۆتایی هاتنی وه‌رزی 2018/2019، ئه‌مه‌یش به هۆی هه‌ژماركردنی لێدانێكی سزای نادروست بۆ یانه‌ی رانیه، له یاری نێوان رانیه و سیروانی شاره‌زوور له خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان.
3- له یاری نێوان رانیه و سیروانی شاره‌زوور له خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان، به هۆی ناڕه‌زایی به‌رده‌وام و ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌ی رانیه (سه‌فه‌ر ره‌مه‌زان) و سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور (شاره‌وان قادر)، بڕیاردرا به:
• راگرتنی هه‌ر یه‌كێكیان بۆ یه‌ك یاری، كه ناتوانن له یاری داهاتووی یانه‌كانیان له نێو یاریگه ئاماده‌بن.
• غه‌رامه‌كردنی هه‌ر یه‌كێكیان به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
4- له یاری نێوان زانكۆی جیهان و شه‌قڵاوه له خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان، به هۆی ناڕه‌زایی و ره‌فتاری ناوه‌رزشی له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌ی شه‌قڵاوه ره‌زا ئه‌حمه‌د، بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری، كه نابێت له نێو یاریگه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بێت.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
5- له یاری نێوان جیهان و ره‌واندوز له خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان، به هۆی دروستكردنی كێشه و گرفت بۆ یارییه‌كه له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی ره‌واندوز، بڕیاردرا به:
• غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی ره‌واندوز به بڕی 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار.
• ئاگاداری كۆتایی بۆ یانه‌ی ره‌واندوز، له ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه سزاكه‌یان قورس‌تر ده‌بێت و یارییه‌كانیان ده‌گواستراێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان.
• راگرتنی یاریزانی یانه‌ی جیهان فائیز نادر ژماره (5) تا كۆتایی هاتنی خولی یانه پله‌دووه‌كان وه‌رزی 2018/2019.
• غه‌رامه‌كردنی یاریزانی یانه‌ی جیهان فائیز نادر ژماره (5) به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
6- به هۆی ئاماده‌نه‌بوونیان له یارییان به‌رامبه‌ر به یانه‌ی سه‌وره له خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، بڕیاردرا به:
• غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی دووكان به بڕی 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار.
• هه‌ژماركردنی یارییه‌كه به ئه‌نجامی (5-0) گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی سه‌وره.
7- له یاری نێوان هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و زێره‌ڤانی له خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كردن و جنێودان به ستافی ناوبژیوانان، له لایه‌ن ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید (هێمن عه‌لی) بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو به ئاماده‌نه‌بوونی له نێو یاریگه.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
8- به هۆی لێدوانی نادروست بۆ ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن و نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست له‌سه‌ر قسه‌كانی، بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنی راهێنه‌ری تیپی پێشكه‌وتووانی یانه‌ی ئارارات (ئه‌نوه‌ر محه‌ممه‌د) به بڕی 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار.
9- غه‌رامه‌كردنی سه‌رپه‌رشتیاری تیپی پێشكه‌وتووانی یانه‌ی نه‌ورۆز (ئومێد عه‌بدوڵڵا) ناسراو به جێگر به بڕی 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به هۆی لێدوانه‌كانی له ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن و ئاماده‌نه‌بوونی له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده نه‌بێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه پێ نادرێت له یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌كه‌ی له نێو یاریگه ئاماده بێت.
10- رۆژی سێشەممە 2019/4/30 یارییەكانی گەڕی بیست و پێنجەمی خولی نایابی كوردستان ئەنجام دەدرێت و، رۆژی یەكشەممە 2019/5/5 یارییەكانی گەڕی بیست و شەشەم و كۆتایی خولی نایابی كوردستان بەرێوە دەچێت.
11- رۆژی چوارشەممە 2019/5/1 یارییەكانی گەڕی چوارەمی خولی یانە پلەدووەكانی كوردستان ئەنجام دەدرێت.