پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری سلێمانی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی كوردستانی به‌به‌شداری 14 یانه ئه‌نجام دا‌و له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كان ، كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان جامی یه‌كه‌مییه‌كان به‌ده‌ست بهێنن .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه ماوه‌ی دوو ڕۆژی خایاند كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه توانیان چه‌ندین ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ بشكێنن و له‌وانه‌ش
له‌سه‌ر ئاستی كچان :
هه‌ڵدانی رم -ئاسیا عه‌زیز 30،54 ژماره‌ی نوێ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
1500 مه‌تر فره‌حناز سدیق 5،13،16 خوله‌ك پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
سێباز چاوان به‌هادین 11،20 پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
هه‌ڵدانی قورسایی بژان خۆشڤی 9،92 ده‌ره‌كی
4-400 پۆسته پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 4،09،04
له‌سه‌ر ئاستی كوڕان :
5000 مه‌تر رۆیشتن ئه‌حمه‌د وریا جه‌بار 27،16،02 پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
هه‌ڵدانی رم یونس موحسین 66،34 پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
ئه‌مه‌و دوایی كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵ له‌لایه‌ن كوڕ و كچه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی توانیان نازناوه‌كان به‌ده‌ست بهێنن .
له‌سه‌ر ئاستی كوڕان تیپ - پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی به كۆی 128 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و له‌سه‌ر ئاستی كچانیش كچانی پێشمه‌رگه به 132 خاڵ نازناوه‌كه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
دوایی كۆتاهاتنی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌رزشی كوردستان و یانه وه‌رزشییه‌كان خه‌لاَته‌كانی تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌ش كران .