پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژه‌ی هه‌ینی 26 نیسانی 2019 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆی سلێمانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێبكات .
پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان ده‌بێت و تێیداو له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاست كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌شدار ده‌بن .
له‌و باره‌یه‌وه زه‌رده‌ست ڕه‌فیق سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند ، كه به شێوه‌یه‌كی زۆر باش كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاریان بۆ به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كردووه و پشت به خوای گه‌وره‌ش ئه‌نجام له كێبڕكێكانی یارییه جۆراو جۆره‌كانی به‌ده‌ست دێنن و ده‌یانه‌وێت دوو جامی دیكه‌ی یه‌كه‌می بۆ یانه‌كه‌یان به‌رز بكه‌نه‌وه .
زه‌رده‌شت ووتیشی ، سوپاسی یانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه هه‌رده‌م هاوكارو پاڵپشتمانن بۆ به‌ره‌و پێش چوونی ئاستی زیاتری تییپه‌كه‌مان .