پێشمه‌رگه سپۆرت -
كۆتایی به یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق هات و تیپی باله‌ی یانه‌كانی گه‌یشتوو به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین ده‌ركه‌وتن .
دوایی ئه‌وه‌ی تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( شوڕته ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، غازی به‌سره و قوه جه‌ویه ) توانیان زۆرترین خاڵ له قۆناغه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن ، ئه‌و یانانه گه‌یشتنیان به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی تیپی باله‌ی یانه‌ی شوڕته به 37 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌م و یانه‌ی پێشمه‌رگه به 34 خاڵ له پله‌ی دووه‌م و به هه‌مان ژماره‌ی خاڵ یانه‌ی غازی به‌سره پله‌ی سێهه‌میان گرتووه و پله‌ی چواره‌میش بۆ یانه‌ی قوه جه‌وییه یه به 17 خاڵ .