ڕۆژانه‌ خواردنی پارچه‌یه‌ك په‌نیر له‌ توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌تپارێزێت



 
ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ كه‌ له‌لایه‌ن زاناكان له‌ زانكۆی "ڕیدنگ" ی به‌ریتانی ئه‌نجامیانداوه‌ تیایدا هاتتوه‌ ڕۆژانه‌ خواردنی یه‌ك پارچه‌ په‌نیر ئه‌گه‌ری سست بوون و مردنی ماسولكه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ گۆڤاری "European Journal of Nutrition" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تیایدا هاتوه‌ ڕۆژانه‌ خواردنی یه‌ك پارچه‌ په‌نیر ئه‌گه‌ر سست بوونی ماسولكه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی‌ دڵ به‌ ڕێژه‌ی‌ %14 كه‌مده‌كاته‌وه‌.

زاناكان ئاشكرایان كرد ڕۆژانه‌ خواردنی 40 گرام له‌ په‌نیر بۆ دڵ زۆر به‌سووده‌ و هۆكاره‌كه‌شی بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی كۆڵیستڕۆڵی سوود به‌خشی خوێن و نزم بوونه‌وه‌ی‌ كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ش له‌ناو په‌نیردا بڕێكی زۆر باش له‌ ڤیتامین و كانزا و پرۆتین هه‌یه‌ كه‌ هاوكاری دڵ و ملوله‌كانی خوێن ده‌بێت و كالسیۆمی ناو په‌نیر زینده‌چالاكیه‌كانی له‌ش ئاسانتر ده‌كات.

بۆ ئه‌وه‌ی‌ دڵت ته‌ندروست و چالاك بێت ڕۆژانه‌ یه‌ك پارچه‌ په‌نیر بخۆ.


PM:08:36:23/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 862 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌