هۆكار و نیشانه‌كانی داخورانی ئێسك و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر


 
ته‌ندروستی‌ - 

سه‌وه‌فان یەکێکە لە نەخۆشە باوەکان کە زیاتر توشی ڕەگەزی مێ دەبێت دکتۆر سۆران محمد پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات له‌م بابه‌ته‌وه‌ نیشانه‌ و هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ باس ده‌كات.

نیشانەکانی :

1. ئازاری ئێسک و جومگە
2. ئاو سانی جومگە 
3 کەم بونەوەی جوڵە لەو جومگەیەدا
4 .بوونی تەقە تەق لە جومگەکەدا

هۆکارەکان:

1. تەمەن %80لە سەروو تەمەنی 55 ساڵی توشی داخورانی ئێسک دەبن
2.قەڵەوی
3 .ڕەگەزی مێ
4. زۆر بەکارهێنانی جومگە 
5 .هۆکاری بۆماوە
6 .ناڕێکی لە جومگەدا بەهۆی زگماکی یان ڕوداو

ئەو جومگانەی زۆر توشی داخوران دەبن

1. ئەژنۆ
2. بڕبڕەکانی پشت و مل
3. پەنجە گەورەی دەست
4 .حەوز و شان

چارەسەر :

بە پێی ئەو جومگەیەی توشی داخوران بوە دەگۆرێت بەڵام بە شێوەیەکی گشتی :

1 .دابەزاندنی کێش 
2 .کەمکردنەوەی قادرمە و نوشتانەوەی جومگە
3 .وەرزش کردن
4 .دەرمانی ئازارشکێن.
5 .دەرزی لێدان بۆ ناو جومگە .
6 .چارەسەری سروشتی.



PM:02:10:22/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 2267 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌