پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/4/2019 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی ده‌ركرد:
1- دوای سه‌ردانی لێژنه‌ی رێكاری و سزادان بۆ هه‌ردوو شاری سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان له‌سه‌ر رووداوه‌كانی یاری نێوان پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان و، هه‌روه‌ها دانیشتن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌رۆكی یانه، بڕیاردرا به:
• سوپاس و پێ‌زانین بۆ یانه‌ی ئاشتی له به‌رامبه‌ر هاوكاری و پشتگیرییكردنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، كه هه‌میشه ده‌رگه‌ی هۆڵ و یاریگه‌كه‌یان به رووی چالاكییه‌كانمان كراوه بووه، ئه‌م هه‌ڵوێسته جوان و وه‌رزشییه‌یان به‌رز ده‌نرخێنین.
• به هۆی شكاندنی جامی ژووره‌كانی یاریگه و شكاندنی كورسی یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی، له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به بڕی 500000 پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
• به هۆی به‌كارهێنانی یاری ئاگرین له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به بڕی 500000 پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
• ئاگاداری كۆتایی بۆ یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، له ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م كردارانه یارییه‌كانی یانه‌ی ده‌به‌رندیخان ده‌گواسترێته‌وه یاریگه‌ی تیپی به‌رامبه‌ر.
• غه‌رامه‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بۆ قه‌ربووكردنه‌وه‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی ده‌بێت.
2- ده‌ستنیشانكردنی (كاوه ئیبراهیم) وه‌ك راهێنه‌ری گۆڵپارێزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر راسپارده‌ی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان (ئه‌رسه‌لان جه‌لال).
3- له یاری نێوان ئارارات و هه‌ولێر له خولی نایابی لاوانی كوردستان، به هۆی به‌كارهێنانی وته‌ی نه‌شیاو و جنێودان به ستافی ناوبژیوانانی یارییه‌كه له لایه‌ن (ئیدریس جه‌وهه‌ر) سه‌رپه‌رشتیاری تیپی لاوانی یانه‌ی ئارارات، بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری به یاوه‌رینه‌كردنی تیپه‌كه‌ی.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• پێویسته ناوبراو له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بێت.
4- له یاری نێوان شه‌قڵاوه و پیشه‌سازی له خولی پله‌دووی كوردستان، به هۆی به‌رده‌وام ره‌خنه‌گرتن له بڕیاره‌كانی ناوبژیوان له لایه‌ن راهێنه‌ری یانه‌ی شه‌قڵاوه (مسته‌فا بابازاده) و پاشان ده‌ركردنی له یارییه‌كه، بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری، نابێت له نێو یاریگه ئاماده‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
5- له یاری نێوان سیروانی شاره‌زوور و شۆریجه له خولی پله‌دووی كوردستان، به هۆی ره‌خنه‌گرتن له بڕیاره‌كانی ناوبژیوان له لایه‌ن راهێنه‌ری یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور (ئارام ساڵح) و پاشان ده‌ركردنی له یارییه‌كه، بڕیاردرابه:
• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری، نابێت له نێو یاریگه ئاماده‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
6- له یاری نێوان نه‌ورۆز و گازی باكوور له خولی نایابی كوردستان، به هۆی هاویشتنی تۆپ بۆ نێو یاریگه به ئه‌نقه‌ست، به مه‌به‌ستی شێواندنی یارییه‌كه له لایه‌ن خزمه‌تگوزاری یانه‌ی گازی باكوور (ئه‌سعه‌د حوسێن) بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری، نابێت له نێو یاریگه ئاماده‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
7- له یاری نێوان نه‌ورۆز و گازی باكوور له خولی نایابی كوردستان، به هۆی ده‌ركردنی به كارتی سوور و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ناوبژیوان و وتنی وته‌ی ناشیرین له لایه‌ن یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز (هاوكار له‌تیف) بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری به هۆی كارته سووره‌كه‌ی.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 500000 پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
8- له‌سه‌ر پێشنیاری لێژنه‌ی ناوبژیوانانی كوردستان، بڕیاردرا به راگرتنی ناوبژیوانی ناوه‌ڕاستی یاری نێوان نه‌رۆز و گازی باكوور (توانا عوسمان) بۆ سێ یاری، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێدانێكی سزای دروستی بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز هه‌ژمار نه‌كردووه.
9- پێویسته رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، به‌رێز ئومێد عه‌بدوڵڵا ناسراو به (جێگر) سه‌رپه‌رشتیاری تیپی پێشكه‌وتووانی یانه‌ی نه‌ورۆز ئاماده‌بێت، ئه‌مه‌یش به هۆی ئه‌وه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامداوه و یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و لێژنه‌ی ناوبژیوانان و ناوبژیوانانی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات، كه گوایه یاری به ئه‌نجانی یارییه‌كان ده‌كرێت و پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان پێش وه‌خته دیارییكراوه، پێویسته ناوبراو سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانی ئاماده بكات، به پێچه‌وانه‌وه سزا ده‌درێت.
10- پێویسته رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، به‌رێز (ئه‌نوه‌ر محه‌ممه‌د) راهێنه‌ری یانه‌ی ئارارات ئاماده‌بێت، ئه‌مه‌یش به هۆی ئه‌وه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامداوه و یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و لێژنه‌ی ناوبژیوانان و ناوبژیوانانی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات، كه گوایه یاری به ئه‌نجانی یارییه‌كان ده‌كرێت و پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان پێش وه‌خته دیارییكراوه، پێویسته ناوبراو سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانی ئاماده بكات، به پێچه‌وانه‌وه سزا ده‌درێت.
11- له‌سه‌ر پێشنیار لێژنه‌ی ناوبژیوانانی كوردستان، بڕیاردرا به راگرتنی ناوبژیوانی ناوه‌ڕاستی یاری نێوان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و ئارارات (كوردستان زاهیر) له خولی نایابی كوردستان بۆ دوو یاری، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رێوه‌بردنی یارییه‌كه بۆ هه‌ردوو یانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
12- له‌سه‌ر پێشنیاری لێژنه‌ی ناوبژیوانی كوردستان، بڕیاردرا به راگرتنی یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان (سرور ئه‌نوه‌ر) تا كۆتایی هاتنی خولی نایابی كوردستان، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له یاری نێوان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و ئارارات له خولی نایابی كوردستان، گۆڵێكی دروستی یانه‌ی پێمشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری به بیانووی ئۆفساید ره‌تكردووه‌ته‌وه.
13- له‌سه‌ر پێشنیاری لێژنه‌ی ناوبژیوانانی كوردستان بڕیاردرا به راگرتنی یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان (هاوسه‌ر محه‌ممه‌د) تا كۆتایی خولی نایابی كوردستان، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوكاری ناوبژیوانی ناوه‌ڕاستی نه‌كردووه، له هه‌ژماركردنی لێدانێكی سزای دروست بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز، له یاری نێوان نه‌ورۆز و گازی باكوور له خولی نایابی كوردستان.
14- له یاری نێوان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و ئارارات له خولی نایابی كوردستان، به هۆی پاشه‌كشه‌ی یانه‌ی ئارارات له گێمی دووه‌می یارییه‌كه، بڕیاردرا به:
• هه‌ژماركردنی ئه‌نجامی یارییه‌كه به (3-0) گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر.
• گۆڵه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بۆ هیچ یاریزانێك هه‌ژمار ناكرێت.
15- یارییه‌كانی خولی پله‌دووی كوردستان گه‌ڕی سێیه‌م، رۆژی دووشه‌ممه 22/4/2019 به‌رێوه ده‌چێت.
16- یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان گه‌ڕی بیست و چوار، رۆژی سێشه‌ممه 23/4/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.
17- یارییه‌كانی خولی نایابی لاوانی كوردستان گه‌ڕی پێنجه‌م و یارییه‌كانی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان گه‌ڕی یه‌كه‌م له قۆناغی دووه‌م، رۆژی هه‌ینی 26/4/2019 به‌رێوه ده‌چێت.