رۆژی وەرزشی نیشتیمانی


زاگرۆس نانەكەلی

رێكەوتی 6/ 4 هەموو ساڵێك رۆژی وەرزشی نیشتیمانیە لەپێناو گەشە پێدان وئاشتی،بێگومان ئەم بڕیارە لە كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە دانیشتنی گشتی (96) لە رێكەوتی 23/8/2013 دەچوو كە ببێتە رۆژی وەرزشی نیشتیمانی لەپێناو گەشە پێدان وئاشتی،كەچی ئێمەی كورد  رۆژی 20/4/2019 مان داناوە بیكەین بە رۆژی وەرزشی كوردی!.

لەوانیە تەنها بیر لە وەرزشەكە وپێشبڕكێ وخەڵات وپاڵەوان ودیاری و ئازایەتی و خودی خۆت بكەیەوە،رۆژی وەرزشی نیشتیمانی  سەرەتا با بە ووتەیەكی تۆماس كارلین دەست پێ بكەین كەدەڵێت: هەر كەسێ تەندروستی باش بێت هیوایەكی باشی هەیە،هەر كەسێ هیوای باش بێت هەموو شتێكی هەیە،لەزۆربەی وڵاتان رۆژی وەرزش پشوی فەڕمییە،هەندێك بەچەند وەرزشێك یادەكە دەكەنەوە بۆ رێنمای وەرزشی بۆ تەندروستی ولەش ساغی و لەش رێكی،چونكە بەهۆی نا تەندروستی وخاوی لەجەستە بە گوێرەی راپۆرتی (نەتەوە یەكگرتووەكان) ساڵانە نزیكە (3،2) ملیۆن كەس گیان لەدەست دەدات،رۆژی وەرزش لە هەندێك وڵات لە وەرزی هاوین بەرێوە دەچێت،بەڵام بەهۆی گەرمی لە هەندێك وڵات لە وەرزی پایز یان بەهار بەرێوەدەچێت.

رۆژی وەرزش نەهجێكە و ئیتكێكی شارستانیە كە وڵاتە پێشكەتووەكان پەیڕەوی دەكەن بۆ بەرژەوەندی وڵات و هاووڵاتیان،ئەمەش لەپێناو هزر وئاگای باش وچالاكی جەستەیی،كە ئەمەش دەبێتە هۆكاری كەم بوونەوەی تووش بوون بە نەخۆشیە درێژخایەنەكان،كەمرۆڤەكان تووشی كێشەی تەندروستی دەكات.

بۆیە رۆژی وەرزشی نیشتیمانی پێشبڕكی و پاڵەوانیەتی و خەڵات و دیاری و ئاهەنگ و خۆنمایش كردن و خۆبەخاوەن و خۆدەرخستن و هەڵپەڕكێ نیە،رۆژی وەرزشی نیشتیمانی رۆژی كاركردن وكۆكردنەوەی تێكڕایی هاوڵاتیانە لە ژن و پیاو وپیر وگەنج ومناڵ وخاوەن پێداووویستی تایبەت  بۆ ئەوەی ئەم رۆژە هاوشێوەی گوڵ پڕكەن لە وەرزش ولەش ساغی و گیانی وەرزشی و خۆشەویستی و كاتی خۆش بەسەربردن و فێربوون بۆ ئەوەی نەوەكان بتوانن وەرزشییان خۆش بوێت و ئەنجامی بدەن،هەروەها تۆڕی تەبایی وخۆشەویستی وگیانی وەرزشی و پەیامی ئاشتی بە جیهان بڵاوبكەینەوە لە پێناو گەشەپێدان وئاشتی.


PM:04:36:20/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 2276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌