پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوا یاری خۆی له قۆناغی دووه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و بووه میوانی یانه‌ی هه‌ولێر .
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 20 نیسانی 2019 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی هه‌ولێر ، تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بووه میوانی تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر ، ئه‌و یارییه دوا یاری قۆناغی دووه‌می تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بوو كه توانی به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و یه‌كلایه‌نه‌و به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
یارییه‌كه له نێو جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی وه‌رزشی ئه‌نجام دراو تێیداو له گێمی یه‌كه‌مدا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ئه‌نجامی 21-25 خاڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا ، ئه‌مه‌و له گێمی دووه‌مدا هه‌مان ئه‌نجام بۆ پێشمه‌رگه دووباره بۆوه و گێمی سێهه‌میش ئاست به‌رزی یاریزانانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بوو دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 18-25 خاڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێناو به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی به ئه‌نجامی سێ گێمی یه‌كلایه‌نه بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت و سێ خاڵی گرنگی دیكه‌ی خسته سه‌ر كۆی خاڵه‌كانی .