ته‌ندروستی -
به هۆی گۆڕانی شێوازی ژیانی ئه‌م سه‌رده‌مه و که‌م بوونه‌وه‌ی جوڵه و دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ ڕۆژانه له شوێنی کار و ماڵه‌وه، وه‌رزش کردن یه‌کێکه له هه‌نگاوه سه‌ره‌کی و گرنگی پاراستنی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ری هه‌موو نه‌خۆشیه‌کان و له‌م بابه‌ته‌دا دکتۆر کامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی باس له باشترین كات و شوێنی وه‌رزشكردن ده‌كات .
که‌ی باشترین کاته بۆ وه‌رزش ؟
هه‌موو کاتێک باشه بۆ وه‌رزش به‌ڵام پێویسته لانی که‌م دوو كاتژمێر دوای ژه‌مه سه‌ره‌کیه‌کان نه‌بێت، هه‌روه‌ها پێویسته شه‌وان دوو كاتژمێر پێش نووستن دوور بکه‌وینه له وه‌رزشی قورس وه‌ک یاری ئاسن ، مه‌له‌کردن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر.
وه‌رزشی به‌یانی باشه یان ئێواران یا شه‌وان ؟
که‌وتۆته سه‌ر ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی وه‌رزش و جۆری وه‌رزش و پیشه‌ی ئه‌و که‌سه :
1- بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشی و ڕێگری کردن له زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی و ڕزگار بوون له بێهێزی و خه‌واڵویی و ته‌مه‌ڵی، به‌یانیان کاتێکی زۆر باشه.
2- باشتره به‌یانیان پێش ژه‌می به‌یانی ڕۆیشتن به پێ ، پیاسه‌کردن ، هه‌روه‌له کردن ، ڕاکردن ئه‌نجام بدرێت .
3- ئه‌و که‌سانه‌ی به‌یانیان کاتیان نیه ده‌توانن دوا نیوه‌ڕۆ ئه‌نجامی بده‌ن .
4- بۆ مه‌به‌ستی دابه‌زینی کێش و چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی باشتره ڕۆژانه دوو جار ئه‌نجام بدرێت ئه‌گه‌ر بواری هه‌بێت، به‌یانیان و ئێواران.
5- بۆ له‌شجوانی و به‌هێز کردن و بنیات نانی ماسولکه‌کان پێویسته دوا نیوه‌ڕۆ یان ئێواران و سه‌ره‌تای شه‌و بێت به‌ڵام پێویسته لانی که‌م شه‌وان دوو كاتژمێر پێش نووستن بکرێت تا نه‌بێته هۆی خه‌و زڕان و شه‌ونخوونی و به زه‌حمه‌ت خه‌به‌ر بوونه‌وه ڕۆژی داهاتوو .
6- یاریزانی پیشه‌گه‌ر پێویسته ڕۆژانه دوو جار وه‌رزش بکات .
وه‌رزشی ناو هۆڵ باشه یان ده‌ره‌وه یان ناو ماڵ ؟
- وه‌رزشی ناو هۆڵ و جیم ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه :
1- هاندانی ئه‌و مرۆڤه چونکه که‌سانی تری لێیه که کێش و ته‌مه‌نیان جیاوازه، باشتره چه‌ند هاوڕێیه‌ک به‌یه‌که‌وه بڕۆن.
2- پابه‌ند بوون و به‌رده‌وام بوون له سه‌ر وه‌رزش له ناو جیم و هۆڵ زیاتره به تایبه‌ت له ناو تاکی کوردا .
3- بوونی ڕاهێنه‌ری شاره‌زا و ئامێری هه‌مه‌جۆر .
وه‌رزشی ناو پارک و شوێنی کراوه ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه :
1- بوونی هه‌وای پاک و بێگه‌رد و ڕێژیه‌کی زۆر له ئۆکسجین له به‌یانیان .
2- چوونه به‌ر خۆر که سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ڤیتامین دی یه .
3- دوور که‌وتنه‌وه له ڕۆتین و شوێنی قه‌رباڵغ و زیاتر که‌مکردنه‌وه‌ی دڵته‌نگی و خه‌مۆکی به هۆی دیمه‌نی جوانی باخچه و سروشت .
وه‌رزشی ناو ماڵ ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه :
1- ده‌توانرێت ڕۆژانه بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر و چه‌ند جارێك ئه‌نجام بدرێت، که‌ی ماندوو بوویت دوای پشوودان ده‌ست پێ بکه‌ره‌وه یان له نێوان ئیش و کاری ناو ماڵ .
2- بۆ خانمان خاوه‌نی مناڵی ساوا و خوێندکار و خاوه‌ن خێزان و فه‌رمانبه‌ر زۆر گونجاوه .
3- گه‌ڕانه‌وه‌ی کات ئه‌گه‌ر هۆڵی وه‌رزش یان پارک زۆر دوور بوو له ماڵه‌وه .
4- ڕه‌نگه نه‌توانیت به به‌رده‌وامی بچیت بۆ جیم له‌به‌ر هۆکاری ئابووری یان کۆمه‌ڵایه‌تی .
5- کاریگه‌ری زۆر گرنگ و ئه‌رێنی هه‌یه بۆ سه‌ر منداڵ ،چونکه منداڵ لاسایی دایک و باوکی ده‌کاته‌وه .