پێشمه‌رگه سپۆرت -
لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی درێژه پێداو توانی له چواره‌م یاری خۆی دووه‌م سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و له لاوانی دهۆك بباته‌وه.
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 19 نیسانی 2019 و به ئه‌نجام دانی شه‌ش یاری هه‌فته‌ی چواره‌می یاریه‌كانی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی نایاب ئه‌نجام دران ، له یاریه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له شاری دهۆك بوونه میوانی لاوانی دهۆك و دوایی یاریه‌كی ئاست به‌رز توانیان به ئه‌نجامی دوو گۆڵی خاوێن یاریه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن .
هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا لاوانی پێشمه‌رگه به ئاست به‌رزی ده‌ركه‌وتن و هێرشه‌كانیان بۆ تۆمار كردنی گۆڵ سه‌ركه‌وتوو بوو دوایی ئه‌وه‌ی له خوله‌كی 9 یاد عوسمان یه‌كه‌م گۆڵی تۆمار كرد ، ئه‌مه‌و له هه‌مان گێم و له خوله‌كی 40 دا محه‌مه‌د خه‌لیل دووه‌م گۆڵی بۆ لاوانی پێشمه‌رگه تۆمار كردوو تا كۆتا یاریه‌كه‌ش ئه‌نجام به‌و شێوه‌یه و به دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم له به‌رژه‌وه‌ندی لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی مایه‌وه ، به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 6 خاڵ به‌رز كرده‌وه و هاته پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان .