پێشمه‌رگه سپۆرت -
رافائیل ڤارانی فه‌ره‌نسی وبه‌رگریكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت و رووبكاته یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی .
رۆژنامه‌ی ئاسی نزیك له یانه‌ی شاهانه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ڤاران به به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه ده‌یه‌وێت یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا .
لای خۆشییه‌وه رۆژنامه‌ی كاڵچۆ میركاتۆ ئاشكرای كردووه كه ڤاران ده‌یه‌وێت ڕووبكاته یانه‌ی یۆڤانتۆس و ئه‌و یانه ئیتاڵییه‌ش هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه به‌گه‌ڕ خستووه .
ڤاراتن یه‌كێك بوو له و یاریزانانه‌ی كه پشكی شێری هه‌بووه له بردنه‌وه‌ی چه‌ندین نازناو له سه‌رده‌می زیدان دا .