پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گرنگه‌ی له یاری پێش كۆتایی قۆناغی دووه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غداد به‌ده‌ستیان هێنا ، تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی یه‌وه گه‌یشتنه‌وه شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و كه‌لسوم محه‌مه‌دی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێشوازی كران .
له‌و پێشوازییه‌دا و پاش پشویه‌كی كورت له نێو به‌شی vip فڕۆكه‌خانه به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوایی به‌خێرهێنانه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی یانه پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گرنگه‌ی لێ‌كردن و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و یاریزانانی به پاڵه‌وانان له‌قه‌ڵه‌م دا كه توانیان یاریه‌كی ئاست به‌رز له‌م یاریه چاره‌نوس سازه ئه‌نجام بده‌ن و دووباره بۆ خه‌ونه‌كه‌یان هه‌وڵ بده‌نه‌وه كه ئه‌ویش به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی نازناوی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراقه .
هه‌روه‌ك مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه دووباره پاڵپشتی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه و هیوایی خواست له یاریه‌كانی داهاتووشیان به‌م ئاسته ببینرێن و بتوانن زه‌نگی سه‌ركه‌وتن لێبده‌ن و پێكه‌وه ئاهه‌نگی نازناوه‌كه بگێڕین .
پاشان له‌لایه‌ن دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌رو كابتن عه‌لی ته‌ها به ناوی تیپی باله‌ی یانه‌كه‌وه سوپاسی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌یان كرد بۆ ئه‌و پاڵپشتیه‌و به‌ڵێنیان دووپات كرده‌وه بۆ هه‌وڵ دان و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی شایسته له خوله‌كه كۆڵ نه‌ده‌ن.