پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڤینیسیۆس جۆنیۆری به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بڕیارێك ده‌دات وزیدانی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ش دژی ئه‌و بڕیاره ده‌وه‌ستێته‌وه .
رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ڤینیسیۆس ده‌یه‌وێت له رۆژی یه‌كشه‌ممه وله یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌یاكس یاری بكات . ئه‌گه‌رچی تا ئێَستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌كه‌ی .
رۆژنامه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه زیدان دژی ئه‌م بڕیاره‌ی ڤینیسیۆس وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی پێنادا له‌و یارییه یاری بكات چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی وه‌رزشی دروست ده‌بێت .
به‌وته‌ی رۆژنامه‌ی ماركا ڤینیسیۆس یه‌كێكه له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی یانه‌كه بۆ وه‌رزی داهاتوو بۆیه زیدان نایه‌وێت سه‌ركێشی پێوه‌بكات