پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یاری پێش كۆتایی قۆناغی دووه‌می خۆی له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی شه‌عب ئه‌نجام دا‌و بووه میوانی یانه‌ی شوڕته .
كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 16 / 4 / 2019 و له یاری لوتكه‌ی قۆناغی دووه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق دا كوڕانی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بوونه میوانی یانه‌ی شوڕته ، له‌و یاریه‌دا ئاست به‌رزی كوڕانی پێشمه‌رگه ده‌ركه‌وت و توانیان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن دوایی بردنه‌وه‌یان به ئه‌نجامی 3-2 گێم له یاریه‌كه‌دا .
خاڵی گێمه‌كانی یاری لوتكه‌ی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌م شێوه‌یه بوون :
20 - 25
25 - 20
25 - 21
22 - 25
15 - 17
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆی خاڵه‌كانی كرده 31 خاڵ و له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی مایه‌وه .
ئه‌مه‌و یانه‌ی شوڕته به 33 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی گرتووه و پله‌ی سێهه‌میش بۆ غازی به‌سره‌یه به 31 خاڵ و به جیاوازی گێم له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی دووه‌م .