پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌ی 23ی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراو تێیداو دوایی سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانی خۆی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت .
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 16 / نیسانی 2019 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی دهۆك تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بووه میوانی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه ، له‌و یارییه‌دا دووباره پلانه‌كانی دكتۆر یاسین مه‌ناف بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجام سه‌ركه‌وتوو بوو دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخیان مسۆگه‌ر كردوو توانیان له كێبڕكێی یانه‌كانی پێشه‌نگ بمێنه‌وه ، تاكه گۆڵی یاریه‌كه یاریزان حه‌مید ڕه‌حیم له خوله‌كی 19 ی گێمی یه‌كه‌م تۆماری كردوو ئه‌وه‌ش بووه به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی دیكه بۆ تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌و یارییه‌دا و له هه‌مان گێم تیپی تۆپی پێی یانه‌ی دهۆك لێدانێكی سزای له خوله‌كی 33 بۆ هه‌ژمار كرا ،به‌لاَم نه‌یان توانی سود له‌و هه‌له ببینن و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌نجامی كۆتایی یاریه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلاكرده‌وه و كۆی خاڵه‌كانی بۆ 36 خاڵ به‌رز كرده‌وه .