‌زیدان نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ ڤاران ده‌كات



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

زه‌ینه‌دین زیدانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ و راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ رافائیل ڤارانی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ هێڵی‌ به‌رگری‌ یانه‌كه‌ی‌ ده‌كات وداوای‌ ماناوه‌ی‌ لێ ده‌كات .

 له‌وباره‌یه‌وه‌ پێگه‌ی‌ لی‌ ده‌ سپۆرتی‌ فه‌ره‌نسی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ زیدان نامه‌یه‌كی‌ ئاڕاسته‌ی‌ ڤاران كردووه‌ و داوای‌ لێكردووه‌ له‌ یانه‌كه‌یان به‌رده‌وام بێت و ریاڵ مه‌درید جێنه‌هێڵێت . 

ئه‌و پێگه‌یه‌ جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڤاران به‌ داواكه‌ی‌ زیدان ڕازی‌ بووه‌ وبڕیاری‌ مانه‌وه‌ی‌ داوه‌ له‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ . 
 له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا ده‌نگۆی‌ زۆر بڵاوبوه‌وه‌ كه‌ ڤاران له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا یانه‌كه‌ی‌ جێده‌هێڵێت . 


PM:02:20:16/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 1243 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌