پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی گرێبه‌ستێكی فه‌رمی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ره‌تده‌كاته‌وه كه بۆ گواستنه‌وه‌ی لوكا یۆڤیج پێشكه‌شی كرابوو.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رنامه‌ی چرینگیتۆ ی به‌ناوبانگی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت گرێبه‌ستێكی فه‌رمی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدیان ره‌تكردۆته‌وه كه به بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتیان كردبوو بۆ گواستنه‌وه‌ی یۆڤیج و یانه ئه‌ڵمانییه‌كه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربون له تواناكانی ئه‌و یاریزانه داوای 80 ملیۆن یۆرۆ ده‌كه‌ن .
له ئێستادا ه‌و هێرشبه‌ره بۆته ئامانجی به‌شێكی زۆر له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌یه‌وه.