پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی كه كۆمه‌ڵێك له زانا به‌رازیلیه‌كان له نۆرینگه‌ی" ئێكسه‌رسایز كلینك" له ریۆدی جانیرۆ ئه‌نجامدراوه و سوودی یاریه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ی قورسایی و به كێشی ماناوه‌ند له شوێنه‌كانی تایبه‌ت به یاری یه تایبه‌ت بۆ كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان سوودی زۆری هه‌یه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك كه‌سی خۆبه‌خش كه ته‌مه‌نیان نێوان 40 بۆ 85 ساڵ بووه به‌ژداریان كرد و تیایدا باری ته‌ندروستیان خرایه ژێر چاودێری پێش ئه‌وه‌ی یاری بكه‌ن و دوای ئه‌وه‌ی یاری به‌رزكردنه‌وه‌ی كێش و قورسایی بكه‌ن و زاناكان گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی كێش له ئاستی ڕان و شانه‌كان به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كێشه‌كان زۆر قورس بێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری مردن به‌ڕێژه‌ی %13 زیاد ده‌كات به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی یاری به كێشی سووك و مامناوه‌ند ده‌كه‌ن.
پزیشكه‌كان پێیان وایه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به یاری به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی بكه‌یت ئه‌وه باشتر وایه له لایه‌ن پزیشكه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ توانای ماسولكه‌كان بكرێت به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای جه‌سته و ماسولكه‌كان، و به‌هۆیه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوون و مردنی پێش وه‌خت به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ و شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه.