پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریگای كامپنۆ ده‌بێته پاڵپشتێكی گه‌وره بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه تا ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ی مان یونایتد دا تۆماربكات .
به گوێره‌ی ئاماره‌كان یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ماوه‌ی 30 یارییه له نێو یاریگای خۆی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان دووچاری شكست نه‌هاتووه .
به‌رشه‌لۆنه له یاریگای خۆی له ماوه‌ی 30 یاری ڕابردوودا له 27 یاریدا سه‌ركه‌وتنی تۆماركردووه وله سێ یاریشدا یه‌كسان بووه .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه سبه‌ی سێ شه‌ممه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له یاریگای خۆی له كاتژمێر10 ی شه‌و میوانداری یانه‌ی مان یونایتد ده‌كات .