پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی 12 هه‌مین یاری خۆی له خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گه‌یشتنه شاری به‌غداد .
دوایی چوار سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌كی یاریه‌كانی و كۆكردنه‌وه‌ی 33 خاڵ بۆ ئه‌نجام دانی دوا دوو یاری قۆناغی دووه‌می ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كانی درێژه پێداو گه‌یشتنه شاری به‌غداد ، ئه‌مه‌و بڕیاره تیپه‌كه‌ی شاری سلێمانی له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو 16 نیسانی 2019 و له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره و له نێو هۆڵی شه‌عب یاری لوتكه‌ی ئه‌نجام بدات له‌به‌رامبه‌ر تیپی باله‌ی یانه‌ی شوڕته‌ی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی تیپه‌كان كه پێشمه‌رگه كێبڕكێكی تیپه‌كه‌ی شوڕته ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان .
خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌ه‌به‌شداری هه‌شت یانه ئه‌نجام ده‌درێت و چوار تیپی خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م تا چواره‌م ده‌گه‌نه یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین كه بڕیاره یاریه‌كانی له شاری به‌غداد به‌ڕێوه بچێت .