‌نیمار پێچه‌وانه‌ی‌ ته‌واوی‌ ئه‌ستێره‌كانی‌ تر بیرده‌كاته‌وه‌



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

نه‌یمار داسێلڤای‌ به‌ڕازیلی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌ ئه‌ستێره‌كان پێی وایه‌ بردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا به‌لایه‌وه‌  گرنگتره‌ له‌ بردنه‌وه‌ی‌ تۆپی‌ ئاڵتونی‌ .

له‌میانه‌ی‌ لێدوانێكیدا نیمار ئاشكرای‌ كرد له‌ ئێستادا ئامانجی‌ من له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مدا ئه‌وه‌ نییه‌ ببمه‌ خاوه‌نی‌ تۆپی‌ ئاڵوتنی‌ ، به‌ڵكو ئامانجی‌ یه‌كه‌م و كۆتاییم له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرماندا بردنه‌وه‌ی‌ نازناوی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپایه‌ . 

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ نیمار له‌ كاتێكدایه‌ پاش چونی‌ بۆ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان زۆرێك بیروبۆچونیان وابوو ئه‌و یاریزانه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی‌ تۆپی‌ ئاڵوتنی‌ رووده‌كاته‌ ئه‌و یانه‌یه‌ .  


PM:02:21:14/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 1617 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌