پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی پاولۆ دیبالای ئه‌رجه‌نتینی بێت له پێناو گواستنه‌وه‌ی جۆو فلێكسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌نفیكا .
رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووه كه كارگێڕی یۆڤانتۆس ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی دیبالا بێت له پێناو گواستنه‌وه‌ی جۆو فلێكسی ئه‌ستێره‌ی لاوی پرتوگالی ویانه‌ی به‌نفیكا كه به رۆناڵدۆ ی نوێ ناوده‌برێت وهاونیشمانی كریستیانۆیه .
له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا به‌نفیكا ئاماده‌یی نیشانداوه به‌رامبه‌ر 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئه‌و یاریزانه بێت .