بەرشەلۆنە یەكەمین گرێبەستی پێشكەشی ئەستێرەیەك كرد


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ماتیاس دی لێگتی بەرگریكاری هۆڵندی یەكەم گرێبەستیان پێشكەشی یانەی ئەیاكس ئەمستەردام كردووە.

سەرچاوە هەواڵییەكانی كەتەلۆنیا ئەوەیان ئاشكرا كردووە پاش ئەوەی بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە گفتوگۆیان لەگەڵ مینۆ ڕایۆلای بریكارەكەی دی لێگت كردووە، دواتر یەكەم گرێبەستی فەرمیان بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریكارە لاوە پێشكەشی یانەی ئەیاكس كردووە.

ڕۆژنامەی سپۆڕت وردەكاری گرێبەستە پێشكەشكراوەكەی ئاشكرا كردووە و ئاماژە بەوە دەكات، بلوگران بڕی 60 ملیۆنی 
بۆ یانەی ئەیاكس پێشنیار كردووە و ماوەی گرێبەستەكەش تا هاوینی 2024 دەخایەنێت، بەرشەلۆنە ئامادەی دەربڕیووە هەمان مووچەی ساڵانی دی یۆنگ بە دی لێگتیش بدات كە لە حەوت ملیۆن یۆرۆی ساڵانە نزیكدەبێتەوە.

جگە لە بەرشەلۆنە یانەكانی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و  بایرن میونخی ئەڵمانیش هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی دی لێگت چڕكردۆتەوە


PM:10:47:13/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 3941 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌