ته‌ندروستی -
فشاری خوێن یه‌كێكه له گرفته بڵاوه‌كان كه زۆر كه‌س به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی هه‌شت باشترین خۆراك باس ده‌كات كه ده‌كرێت بۆ دابه‌زاندنی فشاری خوێن به‌كاربهێنرێت.
1- چه‌وه‌نده‌ر : یارمه‌تی کشانی بۆریه‌کانی خوێن ده‌دات و فشاری خوێن داده‌به‌زێنێت : باشتره به کاڵی یان به شێوه‌ی زه‌ڵاته بوێت یان به‌یانیان به شێوه‌ی شه‌ربه‌ت بخورێته‌وه.
2- ماسی سه‌لمۆن و ماکڕۆیڵ :ده‌وڵه‌مه‌ندن به مادده‌ی ئۆمێگا ( ۳ ) و ڤیتامین ( D ) که ڕێژه‌ی چه‌وری سیانی و کۆلیسترۆڵ و فشاری خوێن داده‌به‌زێنن و ڕێژه‌ی کۆلیستڕۆڵی باش به‌رز ده‌که‌نه‌وه.
3- فستق : ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی لێدانی دڵ و دابه‌زینی فشاری خوێن ، ڕۆژانه ( ۱۰ ـــ ۲۰ ) ده‌نکی لێ بخۆ به کاڵی یان سه‌وزی و بێ خوێ له نێوان ژه‌مه‌کان .
4- شه‌ربه‌تی هه‌نار :به شێوه‌ی به‌رده‌وام و رۆژانه یارمه‌تی دابه‌زینی فشاری خوێن ده‌دات.
5- زه‌یتی زیتون :پێویسته بۆ چێشت لێنان به‌کاربێت ، هه‌روه‌ها زه‌یتی که‌تان.
6- ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به پۆتاسێوم : وه‌ک سپێناخ و بڕۆکلی و که‌له‌رم و سڵق و کاهوو و جه‌رجیر و مۆز، چوونکه پۆتاسێوم یارمه‌تی دابه‌زینی ئاستی سۆدێوم ده‌دات له ڕێگه‌ی میزه‌وه و فشاری خوێن دادبهزێێت .
7- شکۆڵاتهی قاوه‌یی تۆخ یان ڕه‌ش : فشاری خوێن دادبهزێێت و ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و خۆێنبهرهکان و جه‌ڵته که‌م ده‌کاته‌وه، به‌ڵام پێویسته که‌می بخورێت .
8- پرته‌قاڵ و گێزه‌ر و ئه‌ڤۆگادۆ و گوڵه‌به‌ڕۆژه و ده‌نکی که‌تان .