پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی كوردستان پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی كوردستانی ئه‌نجام دا‌و پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش تیمه‌كانی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوون .
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 12 نیسانی 2019 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌سه‌ر ئاستی تیم و بۆ یاریه‌كانی كۆمیته و كاتا ده‌ستی پێكرد ، له‌سه‌ر ئاستی تیم بۆ یاری كۆمیته تیمی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به حه‌وت یاریزانی پاڵه‌وان توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن دوایی چوار سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك و له‌به‌رامبه‌ر تیمی كاراتێی یانه‌كانی ( سۆلاڤ ، بازیان ، خاك و فیناڵ پیره‌مه‌گرون ) .
ئه‌مه‌و له یاری كاتاش كه یاریه‌كانی به هه‌مان شێوه و بۆ ئاستی تیم به سێ یاریزان بوو كوڕانی پێشمه‌رگه نازناوه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا كه یاریه‌كانی به شێوه‌ی خول ئه‌نجام دران .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی كۆمیته و كاتایی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه نازناوه‌كانیان به‌ده‌ست هێنا و جامی پاڵه‌وان بوونیان به‌رز كرده‌وه كه له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه‌دا 17 یانه‌ی كوردستان به‌شدار بوو .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌شیان ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سوپاس بۆ خوای گه‌وره كه یاریزانانی پاڵه‌وانی پێشمه‌رگه دوو نازناوی گرنگیان به‌ده‌ست هێنا و له‌سه‌ر ئاستی تیم بوونه پاڵه‌وانی كوردستان .
مورادی ووتیشی ، سوپاس بۆ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه و ڕاگه‌یاندن و یاریزانان و ڕاهێنه‌رانی هاوكارم كه پێكه‌وه وه‌ك تیمێك بۆ ئه‌و ئه‌نجامه جه‌نگاین و به‌ده‌ستمان هێنا .
ئه‌نجامی كۆتایش له‌سه‌ر ئاسته‌كانی تیم به ڕیزبه‌ندی .
لەسەر ئاستی کاتا
1 - پێشمەرگەی سلێمانی
2- نەورۆز
3- پیرەمەگرون
لەسەر ئاستی کۆمێت
1 - پێشمەرگەی سلێمانی
2 - بازیان
3 -پیرەمەگرون