پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 12 نیسانی 2019 هه‌فته‌ی سێهه‌می یاریه‌كان ئه‌نجام دران و تێیداو لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یاریگه‌ی خۆیاندا میوانداریان له لاوانی یانه‌ی ئارارات كرد .
له‌و یاریه‌دا لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاست و ئه‌نجام بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كردوو توانییان به ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن له خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنن .
گۆڵه‌كانی تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن یاریزانان ( رەهەند رزگار ، یاد عوسمان ، تاهیر فەتاح و کاڤیار سامی )ەوە تۆماركران و به‌و ئه‌نجامه‌ش لاوانی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد و گه‌یشتنه پله‌ی هه‌شتی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان .