‌بەرشەلۆنە بەیاننامەیەكی فەرمی لەسەر پێكانەكەی مێسی بڵاو دەكاتەوە


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی لەسەر پێكانەكەی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی وئەستێرەی یانەكەی بڵاو دەكاتەوە .

 شەوی رابردوو لە یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی مان یونایتد لە بەركەوتنێك لەگەڵ كریس سمۆلینگی بەرگریكاری یانەی مان یونایتد مێسی دووچاری پێكان هات لە لوتیدا و بەشێك لە رۆنامەكانیش وتیان ئەو یاریزانە لوتی شكاوە.

بەڵام یانەی بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئاماژەی بەوەكردووە كە مێسی هیچ جۆرە پێكانێكی نییە ولوتی هیچ عەیبێكی نییەو بەرامبەر هویسكا ئامادەیی یارییەكە دەبێت . 


PM:10:26:12/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 3245 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌