پێشمهرگه سپۆرت -
زینەدین زیدانی فەرەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ئاستی ئەم دواییەی تۆنی كرووسی ئەڵمانی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەكەی ڕازی نییە و ئامادەیە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا كارگێڕی یانەكەی بیفرۆشێت.
ڕۆژنامەی ماڕكای نزیك لە یانەی شاهانە ئەوەی ئاشكرا كردووە دابەزین و پاشەكشەی ئاستی كرووس لە ساڵی 2019دا زیدانی ڕاهێنەری نیگەرانكردووە و ئەگەری فرۆشتنی لە كۆتایی ئەم وەرزەدا زۆرە.
ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستۆتە ڕوو زیدان لە بەرانبەر فرۆشتنی كرووسدا داوای كڕینی یەكێك لە پۆگبا فەرەنسی یان ئیركسنی دانیماڕكی یان ساڤیچی سڕبی كردووە، تا ئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو پشتیان پێ ببەستێت.
یانەكانی مانچستەر سیتی و پاریس سانجێرمان و مانچستەر یونایتد بە بەردەوامی هەوڵی گواستنەوەی كرووس دەدەن.