پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوا یاری خۆی له نێو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجام دا‌و بۆ ته‌واوی كاری یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می ده‌چێته شاری به‌غداد و شاری هه‌ولێر .
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 11 / نیسانی 2019 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌كه‌ی دا تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی نه‌فت میسان كرد ، له‌و یاریه‌دا ئاست به‌رزی یاریزانانی پێشمه‌رگه به هه‌مان سیناریۆی یاری ڕابردووی به‌رامبه‌ر به یانه‌ی غاز دووباره بۆوه و توانیان به ئه‌نجامێكی دڵنیاكه‌ره‌وه و به سێ گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی 25-20 خاڵ براوه بوون و گێمی دووه‌میش بۆ كوڕانی پێشمه‌رگه بوو به ئه‌نجامی 25-21 خاڵ ، له دوا گێمی یاریه‌كه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دڵنیاییان دایه جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان و به ئه‌نجامی 25-20 خاڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 29 خاڵ به‌رز كرده‌وه.