پێشمه‌رگه سپۆرت -
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 12 ی 4 ی 2019 ، له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات .
پاڵه‌وانێتیه‌كه له ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێـتی ناوه‌ندی كاراتێی كوردستان بۆ ئاسته‌كانی لاوان و پێشكه‌وتووان به‌شێوازی تیمی بۆ كاتاو كۆمێت به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
ئه‌مه‌و بڕیاره یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ به‌رده‌وام بێت و تێیداو جامی پاڵه‌وان بوون ده‌درێته تیمی براوه‌ی ئاسته‌كانی لاوان و پێشكه‌وتوان .
هه‌رچی تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه ته‌واوی ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه كردووه و بۆ ئه‌نجام به‌شداری له یاریه‌كانی تیمی ده‌كات .