پێشمه‌رگه سپۆرت -
چوار یاریزان پاڵێوراون تا ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌م هه‌فته‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا وه‌رگرن له‌یارییه‌كانی چونی قۆناغی چاره‌كی كۆتاییدا.
له‌و باره‌یه‌وه پێگه‌ی فه‌رمی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان ناوی چوار یاریزانی بڵاو كردۆته‌وه كه پاڵێوراون بۆ باشترین یاریزانی ئه‌م هه‌فته‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا .
پێگه‌ی چامپیۆنس لیگ ئاشكرای كردووه كه یاریزانه‌كان بریتین له‌فرینكی دی یۆنگی ئه‌ستێره‌ی ئه‌یاكس و هیۆنگ سۆن مینی یاریزانی یانه‌ی تۆتنهام و رۆبێرتۆ فێرمینهۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و جیرارد پیكی به‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه .