پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی بۆ به‌ڕێوه چوونی چالاكییه‌كانی ئه‌نجام دا‌و بڕیاری دا به ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی خۆی .
له‌و كۆبونه‌وه‌كه‌یدا یه‌كێتی باله‌ی كوردستان بڕیاری دا له به‌رواری 7 / ئایاری 2019 یاریه‌كانی خولی نایابی كوردستان به‌به‌شداری 12 یانه ده‌ست پێبكات و هه‌روه‌ك یانه‌كانی دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه كرد .
له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك شه‌ش یانه به‌شداره و سێ یانه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش ده‌گاته قۆناغی كۆتایی ، هه‌روه‌ك بڕیاره ته‌واوی یاریه‌كانی شه‌وان ئه‌نجام بدرێن .
ئه‌مه‌و خشته‌ی یاریه‌كانی خوله‌كه بۆ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی به‌شداری به‌م شێوه‌یه‌یه .