پێشمهرگه سپۆرت -
بە هۆی ئەوەی لە دوو هەفتەی رابردووی خولی نایابی کوردستاندا، شەڕ و ئاژاوە لە دوای تەواوبوونی یارییەکان لە یاریگەکانی کوردستان ڕوودەدات، ئەمڕۆ ۱۰ ـی نیسانی ۲۰۱۹ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بڕیاریدا خولی نایابی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت، بۆ ئهو مهبهستهش یهكێتی تۆپی پێی كوردستان ئاگاداری سەرجەم یانە پلە نایابەکانی کوردستان دەکەینەوە، رۆژی شەممە ۲۰۱۹/٤/۱۳ لە کاتژمێر ۱۱:۰۰ ـی پێشنیوەڕۆ نوێنەریان لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبێت و، چارەنووسی خولەکەیش لەم کۆبوونەوەیە بڕیاری لەسەر دەدرێت.
تێبینی: نوێنەری یانە مەرجە (سەرۆک یان جێگری سەرۆک یان سکرتێر) ـی یانە بێت.