ته‌ندروستی -
زاناكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی هه‌وكردنی جومگه‌كانیان هه‌یه ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك به پێ بڕۆن ئازاریان كه‌مده‌بێته‌وه و ئه‌مه چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه كه گرفتی جوڵه‌ی كه‌مده‌بێته‌وه.
زاناكان له شیكاگۆ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ڕۆژانه ڕۆشتن بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك ئه‌گه‌ری له په‌ل كه‌وتن له كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان به‌ڕێژه‌ی %85 كه‌مده‌كاته‌وه و پیاسه‌كردن له ناو ماڵدا مه‌ترسی نه‌مانی توانای جوڵه به‌ڕێژه‌ی %50 كه‌مده‌كاته‌وه.
پزیشكه‌كان ئه‌م ڕێگه‌یه‌یان به بێ تێچوترین هه‌نگاو داناوه له‌كاتێكدا ملیۆنه‌ها مرۆڤ له ئێستادا له جیهان به‌ده‌ست له‌په‌ل كه‌وتنی ئه‌ندامه‌كانی له‌شیان گرفتارن.
هه‌وكردنی جومگه‌كان یه‌كێكه له بڵاوترین گرفته ته‌ندروستیه‌كان كه به‌سه‌ر ئێسك و جومگه‌كاندا دێت و به تێپه‌ڕ بوونی كات كڕكڕاگه‌ی سه‌ر جومگه‌كان توشی خوران ده‌بن و به‌هۆیه‌وه مرۆڤ توشی ئازاری جومگه‌كان ده‌بێت.